وەجبەیەکی نوێی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت

عیراق

09/01/2022‌ 2445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند کە لەئامادەکردنی ماددەکانی سێیەم وەجبەی سەبەتەی خۆراکیی بۆ دابەشکردنی بەسەر بریکارەکانی خۆراک نزیکبوونەتەوە.

وەزارەتی بازرگانیی لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوە کردوە، کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک لە ئامادەکردنی ماددەکانی سێیەم وەجبەی سەبەتەی خۆراکیی بۆ سەرجەم بریکارەکانی خۆراک لەبەغدا و پارێزگاکانی تر نزیک بۆتەوە، بۆئەو مەبەستەش 44 هەزار تۆنی برنجی ئەمەریکی گەیشتۆتە بەندەی ئومقەسر.

لای خۆیەوە هاشم موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیا گشتیی بازرگانیی خۆراک رایگەیاندووە کە سەرەرای چەندین ئاڵنگاریی و سەختیی لەشێوەی خراپی کەشوهەوا و ئاستەنگەکانی گواستنەوە لەڕێگای وشکانیی و ئاستەنگەکانی تر، بەڵام کارمەندانی کۆمپانیاکەیان لە دابینکردنی بابەتەکانی ناو سەبەتەی خۆراکیی سەرکەوتوو بوون.

موسەوی ڕوونیشی کردۆتەوە کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی سەبەتە خۆراکییەکە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی