ئەو نەوتەى بە ٥٥ هەزار دەدرا بە هاوڵاتیان کرا بە ٩٠ هەزار دینار

ئابوری

11/01/2022‌ 1037 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو بڕە نەوتەی بە 55 هەزار دینار بەبەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرا، ئێستا بەغدا دەینێرێت و نرخەكەی بووە 90 هەزار دینار.

 كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە دهۆک رایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا لە ناوچە شاخاوی و زۆر ساردەكان نەوتی سپیمان دابەش كرد كە حكومەتی هەرێم دابینی كرد و بەرامبەر 55 هەزار دینار دەدرا بە هاووڵاتیان و تائێستاش لە هەندێك ناوچە بەردەوامە.

 وەزیری سامانە سروشتییەكان وتیشى،ئێمە ڕێككەوتنمان لەگەڵ بەغدا هەیە كە 250 ملیۆن لیتر نەوتمان بۆ بنێرێت، ئێستا 50 ملیۆن لیتر دێت و دەست بە دابەشكردن كراوە لە هەندێك ناوچە، بەڵام ئەمەیان بەرمیلی بە 90 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان.

پێشتر  کەمال ئەتروشی وەزیرى سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، نەوتى سپی دەگەیەننە هەموو ناوچەیەکى کوردستان و ئەگەر ئەوە نەکرا ئامادەیە خۆی ماڵ بە ماڵ نەوت دابەش بکات.

س.ھـ