شارپرێس:
دادگای فیدڕاڵی عێراق بەبڕیارێک سەرجەم کارو دەسەڵاتەکانى دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ڕاگرت.
بەگوێرەى ئەو نوسراوانەى دادگاى فیدراڵى عێراق کە وێنەیان دەست شارپرێس کەوتوە، هۆکارى ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دوو سکاڵا پێشکەش بەدادگای فیدراڵی کراوە لەسەر شێوازی بەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنو دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
ئەوەش ڕونکراوەتەوە، تائەوکاتەى ئەو دوو سکاڵایە یەکلایی نەبنەوە، ھەموو دەسەڵاتو کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕاگیراون.
بەبڕواى چاودێرانیش، ئەگەرى هەیە ئەم بڕیارەى دادگاى فیدراڵى ببێتە ھۆکارى دروستبونی ڕێگرییو ڕاگرتنی ھەنگاوەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو ڕاسپاردنو متماندان بەکابینەی نوێى حکومەتى عێراق.
ش.هـ