شارپرێس:
لەیارییەکدا کە گەیشتە کاتی زیادکراو، یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی توانی بەئەنجامی 2_1 لەیانەی یۆڤانتۆس بباتەوەو ببێت بەپاڵەوانی جامی سوپەری ئیتاڵیا.
ویستۆن ماکینی گۆڵی یەکەمی یارییەکە و یانەی یۆڤانتۆسی لە خولەکی 25 تۆمارکرد پاشان لە خولەکی 35 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی ئینتەرمیلان تۆمار کرد.
دواترو لەخولەکی 120 ئەلێکسس سانچێز گۆڵی سەرکەوتنی بۆ ئەنتەرمیلان تۆمارکردو نازناوەکەی بۆ یانەکەی مسۆگەرکرد.
پێگەی ئۆپتا بۆ ئامارو ژمارەکان بڵاویکردوەتەوە، ئەنتەرمیلان بۆ جاری شەشەمە دەبێت بەپاڵەوانی نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیاو لەدوای یۆڤانتۆسو ئەی سی میلانەوە دێت کە زۆرترین نازناوی بەدەستھێناوە
جاری پێشتر یانەی ئەنتەرمیلان لەساڵی 2010 ئەم نازناوەی بەدەستھێناوە.
ڕەنج ڕەسوڵ