شارپرێس:
له‌سلێمانى به‌هۆى بارینى به‌فرو دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رماوه بڕیاردرا 2 رۆژ پشووى فه‌رمى بێت له‌ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند،دواى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان بڕیاردراوه كه رۆژانى سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه واته رۆژانى 18و19 ئه‌م مانگه له‌ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى سلێمانى بكرێته پشووى فه‌رمى.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م بڕیاره ئه‌و فه‌رمانگانه ناگرێته‌وه كه له ئه‌ركى خزمه‌تگوزاری و ئێشكگریدان.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بڕیاریدا بۆماوه‌ى حه‌وت رۆژ تاقیكردنه‌وه‌كان دوابخرێت و له‌سه‌ره‌تاى وه‌رزى دووه‌م ده‌ست ئه‌وتاقیكردنه‌وانه‌ى كه‌ماون ئه‌نجام بدرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێم پێشبینى كردوه به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلى سارد‌و سه‌رمای سیبرى بۆناوچه‌كه پله‌كانى گه‌رما له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بۆ ژێر سفرى سه‌دى دابه‌زن.
ئ.ق