شارپرێس:
لە سنوری دەڤەری برادۆستی پارێزگای ھەولێر، بەهۆی زۆری بەفربارین و دابەزینی پلەکانی گەرما و ئەستەمبوونی هاتووچۆ لە ڕێگاکانی سۆران - سیدەکان و گوندەکان بڕیاردرا بۆ ماوەی یەک هەفتە بکرێتە پشوو .
لە راگەێندراوێکدا ،بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیدەکان ڕایگەیاندوە، لە ئەنجامی زۆری بەفربارین و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەرما و سۆڵەی ناوچەکە، بڕیاردرا بە ڕاگەیاندنی پشوو لە سەرجەم ناوەنادەکانی خوێندن لە سنووری برادۆست لە لەمڕۆوە تاوەکو 25_1_2022 .
ماوەى چەند رۆژێکە شەپۆلێکى بەفروبارانبارین ناوچەکانى هەرێمى کوردستانی گرتووەتەوەو لە ئیوارەى رۆژی یەک شەممەوە بەفربارین لەناوچەسنورییەکان و سەنتەرى شارەکان دەستیپێکردوە، بەوهۆیەوە رێگاى سەرەکى نێوان شارو شارچکەکان و گوندەکان گیراون.
س.هـ