مه‌كته‌ب سیاسییه‌كى یه‌كێتى له‌باجێكى قورس پارتى ئاگادارده‌كاته‌وه‌

کوردستان

22/01/2022‌ 6777 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێكى مەکتەبى سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەڕێکنەکەوتن هەمومان باجدەدەین، بەڵام بەھۆکاری بەشداریکردن لەبەرەی سەدر - حەلبوسی، ئەنجام‌و باجەکەی بۆ پارتی قورستر دیارن".


ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى له‌وتارێكدا كه‌ له‌به‌شى قه‌ڵه‌مى شارپرێس بڵاوبۆته‌وه‌ نوسیویه‌تى:"هەرچەندە، پارتی یەکلایەنە چۆتە ناو بەرەی سەدر ـ حەلبوسی‌و بەو هەنگاوەش درزی نێوان هەردوو هێزە سەرەکیەکەی کوردستان فراوانتر بوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەرفەت بۆ ڕێککەوتنەوەو هەماهەنگی لەبەردەستە".

مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ى یه‌كێتى ده‌شڵێت:"کارایی‌و کاریگەریی سیاسیی کورد لەبەغدا بەندە بەیەکدەنگی‌و یەکهەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی، نەک ژمارەو جۆری پۆستەکان، ئەو چەمکە بۆ کارایی‌و کاریگەریی هەر یەک لەپارتی‌و یەکێتیش هەمان مانا دەداو بەندە بەوەی ئایا بەیەکەوە بەشداریی کابینەی نوێدەکەن یان بەجیاواز؟".

هۆشداریشده‌دات‌و نوسیویه‌تى:"ڕەنگە یەکێتی‌و پارتی ڕێکبکەونەوە، کە ئەوەش ڕێگا ڕاستەکەیە، بەڵام لەبارێکدا ھەردولا تاک تاک‌و بەجیاواز ڕێگای بەغدا بگرینەوەبەر، ئەگەری دروستبونی لێکەوتەی نەخوازراوی ھەیە".

له‌په‌یامێكیشدا پارتى ئاگادارده‌كاته‌وه‌، "لەڕێکنەکەوتن هەمومان باجدەدەین، بەڵام بەھۆکاری بەشداریکردن لەبەرەی سەدر - حەلبوسی ئەنجام‌و باجەکەی بۆ پارتی قورستر دیارن".

ش.هـ