شارپرێس:
باوكى دانه‌رى 10 مانگ كه ماوه‌ى 52 ڕۆژه به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى قوشته‌په له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر بێسه‌روشوێنه ئاشكرایكرد، ژنێك له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیده‌وه دوجار په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردون‌و پێیڕاگه‌یاندون، خه‌ونى به‌دانه‌ره‌وه بینیوه‌و ته‌رمه‌كه‌ش له‌نزیك ماڵه‌كه‌ى خۆیان له‌نێو یه‌كێك له‌زه‌ویه چۆڵه‌كاندایه، ده‌شڵێت:"له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه گه‌ڕانه‌كانیان ده‌ستپێكردۆته‌وه".
باوكى دانه‌ر (نه‌به‌ز) به‌شارپرێسى وت:"دواى ئه‌وه‌ى ژنێك له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه كرد‌و پێیڕاگه‌یاندین خه‌ونى به‌دانه‌ره‌وه بینیوه‌و ته‌رمه‌كه‌ى له‌نزیك ماڵى خۆمانه، ئێمه‌ش گه‌ڕانمان ده‌ستپێكردوه".
وتیشى:"ئومێدمان هه‌یه ئه‌مڕۆ ته‌رمى دانه‌ر بدۆزینه‌وه، چونكه مۆبایلى كوڕه بچوكه‌كه‌ى ترم له‌نێو یه‌كێك له‌م زه‌ویانه‌ى ئه‌مڕۆ به‌دواى ته‌رمى دانه‌ردا ده‌گه‌ڕاین دۆزیمانه‌وه كه له‌كاتى لافاوه‌كه‌وه ئاو بردبوى".
دایكى دانه‌ریش به‌په‌یامنێرى شارپرێسى وت، "هه‌موكات به‌ئومێدم ته‌رمى دانه‌ر بدۆزینه‌وه‌و هیچ بێ‌ئومێد نیم‌و نابم".
له‌لایه‌كى تریشه‌وه ڕائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر به‌شارپرێسى وت:"ئه‌مڕۆ شۆفڵمان بۆ خانه‌واده‌كه‌ى دانه‌ر ناردوه‌و له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامده‌بین تائه‌وكاته‌ى ئه‌وان پێویستیان به‌ئێمه بێت".