شارپرێس:
دوایین بەرنامەى "میوانى تۆین"ی شارپرێس، چووه ناحیه‌ى پردێ له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك‌و خێزانێكى كه‌مده‌رامه‌تى به‌سه‌ركرده‌وه كه پیاوى ماڵه‌كه تواناى كاركردنى نییه‌و كوڕێكیشیان به‌هۆى ده‌ستكورتیه‌وه نه‌یتوانیوه بچێته زانكۆ، دایكه‌كه ده‌ڵێت:"تواناى كڕینى چاره‌سه‌ر پزیشكیه‌كانم نییه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هاوكاریم نه‌كات".
ژنى ئه‌و ماڵه تووشى نه‌خۆشى گورچیله بووه‌و ده‌بێت ماوه ماوه (غه‌سل)ى بۆ بكرێت‌و وه‌كو خۆیشى باسیكرد، "ئه‌گه‌ر خێرخوازان هاوكاریم نه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت تواناى دابینكردنى كرێى ئۆتۆمبێله‌كه‌شم نییه پێى بچمه نه‌خۆشخانه".
داواش له‌خێرخوازان ده‌كات هاوكاریی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت چاره‌سه‌ره‌كانى دابین بكات‌و له‌مه‌ترسى وه‌ستانى گورچیه‌كانى ڕزگاریی بێت.
ئه‌وه‌شى وت:"بۆ ئه‌م ڕه‌مه‌زانه ئه‌گه‌ر خێرخوازان هاوكارییان نه‌كردینایه، تواناى دابینكردنى خواردنیشمان نه‌بوو".
دامەزراوەى میدیایی شارپرێس بەدرێژایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەرنامەیەکى تایبەتى تەرخانكرد بەو خێزان‌و ماڵە هەژارو کەمدەرامەتانەى کە لەدۆخێکى دارایی خراپ‌و ناهەمواردا ژیان بەسەردەبەن‌و شارپرێس خەم‌و ئازارەکانیان دەگەیەنێت بەدەسەڵاتداران‌و سەرمایەداران‌و کەسانى خێرخواز.
بەرنامەی "میوانی تۆین" لەلایەن پێشکەشکار سارا عزەتەوە بەسپۆنسەری سەرەکى سەرمایەدارو خێرخوازی شاری سلێمانى (مەریوان حاجی عەلی) به‌درێژایی مانگى ڕه‌مه‌زان پێشکەشكرا.
ش.هـ