پزیشکان: ئەم میوەیە بخۆن تووشی شێرپەنجە نابن

تەندروستی

02/05/2022‌ 863 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دکتۆرێکی پسپۆڕێکی بواری سیستەمی بەرگریی جەستە لەوڵاتی ڕوسیا ئەو میوەیەی ئاشکراکرد کە گەورەترین کاریگەریی هەیە لەڕێگریکردن لەتووشبوون بەنەخۆشیی شێرپەنجەو بەرەنگاربوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان هەیە.

دکتۆر ئەندریە پڕۆدیۆس زانای بواری سیستەمی بەرگریی جەستە لەڕوسیا دەڵێت؛ هەنار ڕێگە لەگەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەگرێت‌و گەورەترین کاریگەریی لەڕێگریکردن لەتووشبوون بەو نەخۆشییە هەیە.

هەروەک وتویەتی:"میوەی هەنار ڕێژەیەکی بەرز لەپێکهاتەی فلاڤۆنیدی تێدایە کە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوەو یارمەتیی بەرەنگاربوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان دەدات.

پڕۆدیۆس دەڵێت:"هەر 100 گرام لەهەنار لەسەدا 70 پێداویستیی ڕۆژانەی جەستە لەپێکهاتەی فلاڤۆنید دابیندەکات، واتە ئەگەر ڕۆژانە 150 گرام لەو میوەیە بخورێت، ئەوە پێداویستیی ڕۆژانەی جەستە لەو پێکهاتە گرنگە دابیندەکات".

و: ئاکۆ ئاڵی