ئه‌مریكا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر ڕاگه‌یاند

کوردستان

02/05/2022‌ 780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كونسوڵخانه‌ى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ عێراقیه‌كانیان دژى هێرشه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه‌ سه‌ر كه‌رتى وزه‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌.


كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا هاتوه‌، وویلایەتە یەكگرتوەكانى ئەمەریكا ئیدانەى هێرشەكانى شەوى رابردوو لە عێراق دەكات كە بووە هۆى تێكدانى پاڵاوگەیەكى نەوت لە هەرێمى_كوردستانى_عێراق. ئەو هێرشانە لە عێراق، لە ناویشیاندا هێرشكردنە سەر كەرتى ووزە، هێرشكردنە بۆ سەر سەروەرى عێراق و زیان بە هاووڵاتیانى عێراقى دەگەیێنێت.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،  وویلایەتە یەكگرتوەكانى ئەمەریكا لەگەڵ خەڵكى عێراق دەوەستێ؛ بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقیەكانمان بۆ گەرەنتیكردنى ئاسایش و سەقامگیرى و سەروەرى عێراق.

شه‌وى ڕابردوو شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ى پاڵاوتگه‌ى كه‌وه‌روگۆسك له‌هه‌ولێر كراو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش ڕایگه‌یاند ئه‌م هێرشانه‌ له‌ داهاتوودا مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێم دروست ده‌كات.
ئ.ق