شارپرێس:
ئه‌ندامێكى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى داهاتوو حكومه‌تێكى ته‌مه‌ن كورت ده‌بێت و ته‌مه‌نى له‌شه‌ش مانگ بۆ یه‌ك ساڵ زیاتر نابێت.
به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامى پێشووی پەرلەمانی عێراق له میانى به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى شارپرێسدا ڕایگه‌یاند" ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى سیاسى ئێستاى عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ئه‌گه‌ر هه‌ر حكومه‌تێكیش له عێراق پێكبهێندرێت حكومه‌تێكى ته‌مه‌ن كورت ده‌بێت و حكومه‌تێك ده‌بێت ته‌مه‌نى له‌شه‌ش مانگ بۆ یه‌ك ساڵ تێپه‌ڕ ناكات".
وتیشى، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ى ده‌كرێن لەلایەن لایه‌نه سیاسییەکانەوە ته‌نها بۆ نیشاندانى هێزى خۆیانه بۆ لایه‌نى رکابەرەکانیان و هیچ نه‌رمیه‌كى بۆ لایه‌نى به‌رانبه‌ر تێدا نیه و ده‌سپێشخه‌ریه‌كان ته‌نها سوربوونه له‌سه‌ر داواكاریه‌كانیان.
باسى له‌وه‌شكرد، پێشتر ته‌نها كێشه‌ى شیعه‌و سونه هه‌بوو له عێراق ئێستا كێشه‌كه له‌نێوان پێكهاته‌كان و خودى یه‌ك پێكهاته هه‌یه ئه‌ویش نێوانى شیعه‌و شیعه‌و كورد‌و كورد به‌ته‌واوى خراپه.
شاوەیس ئاماژەى بەوەشکردوە، یه‌كێتـى و پارتى له به‌رچاوى عه‌ره‌به‌كان خۆپیشاندانیان دژى كاندیدى یه‌كتر كرد کە دیاریانكردبوو بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمار كه پێشتر هه‌رگیز ئه‌وه نه‌كراوه و ووڵاتانى ئیقلیمى و ئه‌مریكاو ئه‌وروپاش كاریگه‌ریان هه‌یه.
7 مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا دۆخى سیاسى به‌شێوه‌ى چه‌ق به‌ستووى ماوه‌ته‌وه.
ئ.ق