شارپرێس:
هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور كه سه‌ر به‌حكومه‌تى عێراقه، له‌ناوشارى هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكى زۆر نێرگه‌له‌ى قاچاخدا ده‌گرێت‌و ڕێگریش له‌هه‌وڵێكى ساخته‌كاریی ده‌كات.
عەقید کاروان خۆشناو وتەبێژی فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگریی لەبەشی پۆلیسی گومرگی هەولێری سەر بەناوچەی یەکی فەرماندەی پاسەوانی سنوور، دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆی نێرگه‌له‌دا کە بەقاچاغ هێنراوبوون".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، "هاوكات ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێکی ئێجگار زۆری تامی نێرگه‌له (معسل) کە هەموی ئێکسپایەرو بەسەرچوبوو".
باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌و معه‌سه‌له هه‌وڵدراوه لەگەڕِەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێرو بكرێته پاکەتی نوێ‌و بەرواری نوێی لەسەر بدرێت‌و دواتر ببرێته ناوبازاڕی شارى هەولێرو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغبكرێته‌وه".
به‌وته‌ى عه‌قیده‌كه‌ى پۆلیس، "دووکەس لەو شوێنە دەستبەسەرکران‌و ڕادەستی لایەنی پەیوەندارکراون بۆ لێپرسینه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، 27ى مانگى ڕابردووش عەقید کاروان خۆشناو ئاشكرایكردبوو، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسنووری "شێنێ – قەڵادزێ"، فەوجی پێنجی لیوای سێی فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی 4 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵدا گرت، کە خاوەنەکەی دەیویست بەڕێگای قاچاغ بیهێنێتە نێو خاکی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دوای ئاشکرابوونی ئه‌وكه‌سه ماددەهۆشبەرەكانی فڕێداوه‌و پاسەوانی سنوور بەدوای بوون تا ئەوەی بۆ ناو سنووری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایكردووه".
ش.هـ