شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى داهاتى سلێمانیه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "داھاتی ھاتوچۆی سنوری سلێمانی دەخرێتەسەر ژمارە بانکییەک لەھەولێر".
سەرکۆ ئازاد گه‌ڵاڵى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكردووه، "وەزیری ناوخۆ، داھاتی ھاتوچۆی سنوری سلێمانی دەباتە ھەولێرو له20%ی داھاتی تازەکردنەوەی ساڵانەش دەخرێتەسەر ژمارە بانکییەکی ھەولێر".
ئه‌وه‌شى باسكردووه، "بەئیمزای وەزیری ناوخۆی ھەرێم داھاتی ھاتوچۆی سلێمانی‌و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان‌و ڕاپەڕین دەخرێتەسەر ژمارە بانکییەک لەھەولێر، ئەوەش ھەوڵێکە بۆ نەھێشتنی داھات لەبەڕێوبەرایەتییەکانی سلێمانی‌و ھەڵەبجەو گەرمیان‌و ڕاپەڕین‌و کەمکردنەوەی داھاتی سلێمانی".
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، "وەزیری ناوخۆ لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەستێکی ئیمزاکردوە کە دەبێت 20%ى ھەموو داھاتی ساڵانەی تازەکردنەوەی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل لەپارێزگاکانی سلێمانی‌و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی ڕاپەڕین‌و گەرمیان بخرێتەسەر ژمارە بانکییەکی تایبەت لەھەولێر".
گه‌ڵاڵى ده‌شڵێت:"بەپێی گرێبەستەکە تا 15 ساڵی تریش ھیچ کەس‌و کۆمپانیایەک ناتوانێت گەراجی پشکنین‌و توندتۆڵی لەپارێزگاکانی سلێمانی‌و ھەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان‌و ڕاپەڕین دابنێت، ئەوەش لەلایەک قۆرخکاریەو لەلایەکیش پیلانێکە بۆ کەمکردنەوەی داھاتی سلێمانی".
ش.هـ