شارپرێس:
له‌سلێمانى مامۆستایه‌كى زانكۆ به‌ناوى مامۆستا زه‌نگین ئه‌بوبه‌كر ده‌ستگیركراو تا ئێستا چاره‌نوسى نادیاره.
محمد ڕه‌سوڵ یه‌كێك له نوێنه‌رانى فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا مامۆستا زه‌نگین ئه‌بوبه‌كر ده‌ستگیركراوه‌و تائێستا چاره‌نوسى نادیاره.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، نازانرێت مامۆستا زه‌نگین له‌لایه‌ن كام هێزى ئه‌منیه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و بۆكوێیان بردوه.
ئه‌مڕۆ له‌كاتى خۆپیشاندانى مامۆستایانى زانكۆ مامۆستا زه‌نگین ئه‌بوبه‌كر وه‌ك ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى ده‌رگاى زانكۆى سلێمانى داخست و قوفڵێكى لێدا.