شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنترۆڵى كاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌هه‌رێمى كوردستان پێدانى كاره‌با به‌پارێزگاكان به‌پێى به‌كارهێنانى كاره‌با وزه دراوه‌ته پارێزگاكان نه‌ك ژماره‌ى به‌كارهێنه‌ران.
ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئاخر تێست كردویانه ڕێژه‌ى پێدانى كاره‌با له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم به‌سلێمانى‌و گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین‌و هه‌ڵه‌بجه 34,7% بوه‌و له‌هه‌ولێر 41,2% بوه‌و له‌دهۆك ڕێژه‌ى پێدانى كاره‌با له 24% بوه.
وتیشى، "پرۆسه‌ى تێست ئه‌نجامدراوه دواى 48 سه‌عات ئه‌و وزه‌یه خوێندراوه‌ته‌وه كه به‌كارهاتوه‌و ئه‌گه‌ر ژمارى هاوبه‌ش دوو هێنده‌ش بێت هه‌ر ئه‌و بڕه وزه‌ى به‌كارهێناوه".
له‌هه‌رێمى كوردستان ته‌نها جیاوازى له‌دابه‌شكردنى داهات نه‌كراوه‌و جیاوازیه‌كه گه‌یشتۆته پێدانى كاره‌باو به‌نزین‌و سوته‌مه‌نى.
ئ.ق