شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تى زیاترى هاووڵاتیان‌و دروستنه‌بونى قه‌ره‌باڵغى، ده‌وامیان درێژكرده‌وه بۆ كاتژمێر شه‌شى ئێواره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به‌درێژكردنه‌وه‌ى كاتى ده‌وام له‌به‌شى ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت‌و تابلۆكان تا كاتژمێر شه‌شى ئێواره‌و ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه قه‌ره‌باڵغى دروستنه‌بێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پێویستناكات شۆفێران له‌كاتى به‌یانیاندا قه‌ره‌باڵغى دروستبكه‌ن‌و ده‌توانن به‌پێى كاتى خۆیان سه‌ردان بكه‌ن.
به‌هۆى گۆڕ‌انى شێوه‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم‌و عێراق‌و خواستى زۆرى هاووڵاتیان بۆ گۆڕینى تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كانیان ڕۆژانه قه‌ره‌باڵغیه‌كى زۆر له‌سه‌رجه‌م هاتوچۆكانى هه‌رێم دروستده‌بێت ئه‌گه‌رچى تێچوى گۆڕینى تابلۆى هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ئه‌گه‌ر ساڵانه‌كه‌ى كاتى تازه‌كردنه‌وه‌ى نه‌هاتبێت 120 هه‌زار دیناره.
ئ.ق