کۆتایی چیرۆکی مانی لەگەڵ لیڤەرپوڵ‌و سێ ناو بۆ جێگرەوەی

وەرزش

30/05/2022‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی چەندین ڕاپۆرت، دوای شەش ساڵ یاریکردن لەگەڵ لیڤەرپوڵ، مانی یانە ئینگلیزییەکە جێدەهێڵێت.

پاش شکستی لیڤەرپوڵ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لەکۆتا یاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، مانی سوپاسی یانەکەی‌و ڕاهێنەرەکەی کردووه بۆ هەموو شتێک‌و بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ یانەی ڕێدز نوێ نەکاتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لەبازاڕی گواستنەوەکان ئاماژەی بەوەکردووە، بایرن میونخ نزیکترین یانەیە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ مانی واژۆبکات.

پاش‌ ڕۆیشتنی مانی، سێ یاریزان دەبنە بژاردەی لیڤەرپوڵ بۆ پڕکردنەوەی جێگەی یاریزانە سەنیگالییەکە.

یەکەمیان هیۆنگ مین سۆنی کۆری‌و یاریزانی تۆتنهام، ئەگەر وەرزی ئایندە تۆتنهام سەرنەکەوێت بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان، سۆن یانەکە جێدەهێڵێت.

دووەم عوسمان دیمبڵی فەڕەنسی‌و یاریزانی بەرشەلۆنە، دیمبڵی لەم دواییانە ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام دەتوانێت لەگەڵ لیڤەرپوڵ ئاستی پێشووی بۆ بگەڕێتەوە.

سێیەم کریستۆڤەر نکونکوی فەڕەنسی‌و یاریزانی لایبزیغی ئەڵمانیی، نکونکو چاوی چەندین یانەی لەسەرەو دەتوانێت چەندین بۆشایی بۆ لیڤەرپوڵ پڕبکاتەوە.

ڕەنج ڕەسوڵ