شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیی رازی بووە بەوە کلیمێنت لینگلێتی بەرگریکاری یانەکه بەشێوەی خواستن بچێتە یانەی تۆتنهام.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی TV3، یانەی بەرشەلۆنە و تۆتنهام رێککەوتوون لینگلێتی فەڕەنسی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەشێوەی خواستن بچێتە یانە ئینگلیزییەکە.
جێگەی باسە لینگلێت لەم وەرزە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە دورکەوتووەتەوە و چاڤی هێرناندز گرنگی بەو یاریزانە نەدەدا.
رەنج رەسوڵ