گومان دەکرێت سەرچاوەی نەخۆشی بێت.. پشکنین بۆ ئاوی هەموو شەمعەکانی ناوشاری سلێمانی دەکرێت

کوردستان

16/06/2022‌ 1165 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەر داوای بەرێوبەرایەتت تەندروستی سلێمانی و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان نۆ شەمعەی ئاوی داخست کە لەرێگەی تەنکەرەوە ئاوی ئەو شەمعانە دەفرۆشران بە ماڵان بۆ خواردنەوە.

 نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند، کە دوای زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لەنێو هاوڵاتیاندا، پشکنین بۆ ئاوی هەموو شەمعەکانی ناوشاری سلێمانی کراوە.

ئاشکرای کردوە کە بەهۆی پشکنینەکانەوە دەرکەوتووە ئاوی نۆ لە شەمعەکان شیاو نین بۆ خواردنەوەو سەرچاوەی چەند جۆرێک بەکتریان.

بەوتەى نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەسەر داوای بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سەرجەمی ئەو نۆ شەمعەی ئاوە لە ناوچەی تانجەرۆ داخران و رێگە نادرێت ئاوەکەی بە ماڵان بفرۆشرێت.
ماوەیەکە نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لە سنورى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین سەری هەڵداوەو تائێستاش هۆکاری راستەقینەى ئەو نەخۆشییە نەزانراوە، ئەگەرچی پزیشکەکان هۆکارەکەی بۆ وەرزی گەرماو خواردن دەگێڕنەوە.

س.هـ