شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا به‌سه‌ردانێكى پێشتر ڕانه‌گه‌یه‌نراوو له‌ناكاو خۆى گه‌یانده كیێڤى پایته‌خى ئۆكرانیا‌و لەگەڵ زێلێنسکیدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامداو وێنەیەکی خۆی لەگەڵ زێلێنسکیدا بڵاوکردەوەو لەسەری نوسیوە "جەنابی سەرۆک ڤۆلۆدیمیر، خۆشحاڵم دوبارە لەکیێڤم".
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا لەدواى شه‌ڕى ڕوسیا له‌دژى ئۆكرانیا، ئه‌مه دووەمجاره ده‌چێته ئۆکرانیا، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شداو جۆنسۆن پێشنیازیى بۆ زیلینیسكى کردووه، بەریتانیا پڕۆگرامێکی مەشقی سەربازیی بۆ هێزەکانی ئۆكرانیا دەستپێبکات.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا كه ئاژانسى ڕۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه، لەو سەردانەدا جۆنسۆن پێشنیازی پڕۆگرامێکی مەشقی سەربازیی کردووە بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا، ئەگەری هەیە هەر 120 ڕۆژ جارێک مەشق بە10 سەربازی ئۆکرانی بکرێت.
جۆنسۆنیش وتوویه‌تى:"سەردانەکەی ئەمڕۆم لەقوڵایی ئەم جەنگەدا، بۆ ئەوەیە پەیامێکی سادەو ڕوون بنێرم بۆ گەلی ئۆکرانیاو پێیان بڵێم، بەریتانیا لەگەڵتاندایە، تاوەکو لەکۆتاییدا سەردەکەون لەگەڵتاندا دەبین".
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "لەبەرئەوەیە پێشنیازم کردووە بۆ سەرۆک زیلینسکی دەستبکەین بەپڕۆگرامێکی گەورەی مەشقی سەربازیی کە دەکرێت هاوکێشەکانی ئەم جەنگە بگۆڕێت".
ئه‌م سه‌ردانه‌ى جۆنسۆن دواى ڕۆژێك دێت له‌سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانى (فەڕەنسا، ئەڵمانیاو ئیتاڵیا‌و ڕۆمانیا) بۆ شارى کیێڤ.
ش.هـ