هۆکارەکانی ئاوسانی پاژنەی پێ چییە؟

تەندروستی

20/06/2022‌ 503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمەڵەی ئەڵمانیی بۆ پزیشکی ئێسک‌و نەشتەرگەریی رووداوەکان دەڵێت، ئاوسانی پاژنەی پێ هۆکاری زۆرە، لەدیارترینیان قەڵەویی‌و فشاری جەستەیی توندو برینداربوون‌و هەوکردنەکان.

وتوشیەتی:"دەکرێت ئاوسانەکە بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنی دەرمانەکانی وەک دەرمانی دژە خەمۆکی‌و دژە بەرزی فشاری خوێن‌و کۆرتیزۆن‌و دژە هەوکردن بێت".

هەروەک لەوانەیە بەهۆی کاریگەریی لاوەکیی سستبوونی درێژخایەنی دڵەوە بێت، یان ئەوەی بەسستبوونی دڵی ڕاست ناسراوە.

هەروەها نەخۆشییەکانی گورچیلەیان جگەر، وەک نەخۆشی بەمۆمبوونی جگەر، دەبێتە هۆی ئاوسانی پاژنەی پێ، جگە لەوەش ئاوسانی پاژنەی پێ لەوانەیە ئاماژەبێت بۆ خوێن مەینێک کە خەریکە دەمارەکان دەگرێت.

بۆیە لەکاتی هەستکردن بەبوونی ئەو حاڵەتە، پێویستە ڕاوێژ بەپزیشکی پسپۆڕ بکرێت‌و هۆکاری ڕاستەقینەی گرفتەکە دەستنیشان بکرێت، بەتایبەت ئەگەر نیشانەکانی تری وەک (تا)و تەنگەنەفەسی لەگەڵدابێت.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە