شارپرێس:
ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان ڕایگه‌یاند، به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی ده‌كات كه سێیه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له بیست و حه‌وتی ئه‌م مانگه تا ده‌ی مانگی داهاتوو له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نادال هەموو ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن بەشداری پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی ناکات و رایگەیاندوە، ئەو بە بەهێزییەوە بەشداری پاڵەوانییەتیەکە دەکات و ئێستا بەردەوامە لە راهێنانەکانی.
نادال روونیکردەوە، پێكانی قاچی چه‌پی چاك بۆته‌وه‌و هه‌ست به هیچ ئازارێك ناكات و ماوه‌یه‌كه به‌بێ گرفت مه‌شق ده‌كات، بۆیه بڕیاریداوه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌چێته له‌نده‌ن.
نادال ئاشكراشی كرد كه ماوه‌ی سێ ساڵه له‌سه‌ر یاریگا چیمه‌نه‌كان به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی نه‌كردووه، بۆیه ده‌بێت به ئارامی و به ده‌روونێكی ئاسووده‌و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌سه‌ر ئه‌م جۆره یاریگایانه له له‌نده‌ن مه‌شق بكات و دوو یاری ئاماده‌كاریش ئه‌نجامبدات تا به شێوه‌یه‌كی باش بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه ئاماده‌بێت.