شارپرێس:
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌دا ڕوونكردنه‌وه ده‌دات له‌باره‌ى پاشه‌كشه‌یان له‌پرۆسه‌ى سیاسی عێراق‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەمجارە ئێران هیچ گوشارێکیان لەسەر هیچ حزبێکی شیعە نەکردووە".
له‌نوێترین په‌یامیدا، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در باس له‌وه‌ده‌كات، كشانه‌وه‌یان له‌پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌گوشارى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه نه‌بووه.
سه‌در جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئەمجارە ئێران هیچ گوشارێکی لەسەر هیچ حزبێکی شیعە له‌عێراق دروستنەکردووە".
له‌به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت:"ئەوانەی بەباڵی ئێران دەناسرێن، هەوڵدەدەن دادگای عێراق ملکەچ بکەن".
ئه‌م په‌یامه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاروایه سبه‌ینێ پێنجشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج‌و لەسەر بانگهێشتی فەرمی دەسەڵاتدارانی سعودییە سەردانی ئەو وڵاتە بكات‌و له‌و گه‌شته‌شیدا، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى ڕه‌وته‌كه‌ى یاوه‌ریی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك دوێنێ شارپرێس به‌پشتبه‌ستن به‌میدیاى عێراق هه‌واڵى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، به‌رله‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سعودیه ئه‌نجامبدات‌و فه‌ریزه‌ى حه‌ج به‌جێبگه‌یه‌نێت، سه‌در په‌یوه‌ندیی به‌بارزانى‌و حه‌لبوسى‌و خه‌نجه‌ره‌وه كردووه‌و پێیڕاگه‌یاندون، به‌منزیكانه سوپرایز ده‌بینن.
ش.هـ
