لەسێدارەدانی پەنابەرانی عێراق لەسەر سنوری پۆڵەندا هەرای ناوەتەوە

عیراق

22/06/2022‌ 1842 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی بیلاڕوسیا باس لەوەدەکەن، زانیارییان هەیە لەبارەی ئەوەی سوپای پۆڵەندا لەسەر سنوورەکانی نێوان پۆڵەندا و بیلاڕوسیا پەنابەرانی عێراقی بەنهێنی لەسێدارەداوە.

لیژنەی لێکۆڵینەوەی بیلاڕوسیا کە تایبەت بۆ ئەو مەبەستە پێکهێندراوە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ شاندێکی عێراقی کردووە و گەیشتوون بەو زانیارییانەی سوپای پۆڵەندا لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی دژی پەنابەرانی عێراق جێبەجێکردووە و دواتریش هەر بەنهێنی تەرمەکانیانی ناشتووە".
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، "سوپای پۆڵەندا لەو کاتەدا کە ئەو تاوانانەی ئەنجامداوە، ژمارەیەک پەنابەری عێراقی ویستوویانە لەڕێی سنوورەکانیانەوە بگەنە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا".

باس لەوەشکراوە "لە ئەنجامی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانی پۆڵندا 135 عێراقی توشی ئەشکەنجە و برینداربوون هاتوون".