شارپرێس:
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە جیهان خۆی بۆ ڤایرۆسێکی دیکە ئامادە بکات.
جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا بودجەی پێویستی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، بەڵام پێویستە خۆی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتایەکی دیکەی جیهانیی ئامادە بکات.
بەوتەی سەرۆکی ئەمریکا "ڤایرۆسێکی دیکە بوونی دەبێت، بۆیە پێویستە بیر لە ئایندە بکەینەوە، هەر لەبەر ئەوەشە دەبێت بودجەی دیکەی بۆ دابین بکەین".
ئەو قسانەی بایدن لە کاتێکدایە، هێشتا جیهان نەیتوانیوە خۆی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕزگار بکات.