شارپرێس:
نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌كانى جیهان به‌رده‌وامه له‌دابه‌زین‌و دابه‌زینه‌كه‌ى وێنه‌ى نه‌بوه له‌ماوه‌ى مانگى ڕابردوودا.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌كانى جیهان به‌مشێوه‌یه بوو: نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 109 دۆلار‌و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى ته‌كساسیش به 107 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه.
نرخى نه‌وت له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه بینى‌و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته سه‌روو 135 دۆلار‌و هۆكارى دابه‌زینى نرخه‌كه‌ى له‌ئێستاشدا بۆ پابه‌ندنه‌بونى وڵاتانى وه‌به‌رهێنه‌رى نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌سنورداركردنى هه‌نارده‌كردنیان.
ئ.ق