شارپرێس:
ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دووه‌م كۆبونه‌وه‌ى خۆى له‌سه‌ر فشاره‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت و وزه‌ى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌دات.
له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمدا چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌وانیش،هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق وڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت ده‌خرێته ڕوو.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، پێشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار وڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٢ بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
حكومه‌تى عێراق فشاره‌كانى له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت و وزه‌ى هه‌رێم گه‌یشتۆته ئاستێك هه‌ر كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى له‌هه‌رێم كاربكات ڕێگرى لێده‌كات له‌عێراق كاربكات.
ئ.ق