شارپرێس:
ئۆتۆمبێلی CR-V یەکێکە لەبەناوبانگترین ئۆتۆمبێلەکانی سەردەمی ئێستا کە فرۆشتنی پێوانەیی لەبازاڕەکانی جیهان تۆمارکردووە.
ئۆتۆمبێلی نەوەی شەشەمی خێزانی CR-V دیزاینێکی سەرنجڕاکێشی پێشو دوای هەیە، خاوەنی بەربەستی پێدادانی ڕێکە کە چێوەیەکی پلاستیکی لەخۆگرتووەو لایتەکانی لەجۆری لیدی سەردەمییانەیه.
درێژی ئۆتۆمبێلەکە 4 مەترو 69 سانتیمەترە، پانییەکەی 186 سانتیمەترو بەرزییەکەی 168 سانتیمەترەو مەودای نێوای ویلەکانی ئۆتۆمبێلەکە 270 سانتیمەترە.
ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە دوو ڕیز کوشنی پێستەی تێدایە هاوڕێ لەگەڵ سیستەمی ساردو گەرمکەری پێشکەوتوو هەروەها دوو شاشەی پێشکەووی تێدایە کە بەلەمس کاردەکەن، یەکێکیان بەرامبەر شۆفێرو ئەوی تر لەناوەڕاستی ئۆتۆمبێلەکەیە.
هۆندا سیستمی خاڵی کوێر بۆ دوورکەوتنەوە لەڕووداوەکان، سیستەمێک بۆ پاراستنی سەقامگیریی لەسەر لێوارەکانو پێچەکان، هەستەوەری ڕووناکیو باران، هەستەوەری مەودای پێشەوەو دواوەی بۆ ئۆتۆمبێلە نوێیەکە دابینکردووە.
مۆدێلەکانی ئۆتۆمبێلەکە بەچەند جۆرێک بزوێنەر دەخرێنە بازاڕەوە لەوانە، بزوێنەرێکی تۆربۆ چارج بەقەبارەی 1.5 لیتر کە توانای 193 ئەسپی هەیە، هەروەها مۆدێلی هایبرید کە هێزی 207 ئەسپی هەیە.
ڕەنج ڕەسوڵ