نەخۆشیی شەکرە مەترسیی لەسەر گورچیلەکانیش دروستدەکات

تەندروستی

30/07/2022‌ 282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمەڵەی نەخۆشیی شەکرە لەوڵاتی ئەڵمانیا دەڵێت، نەخۆشیی شەکرە پەلاماری گورچیلەکانیش دەدات‌و مەترسیی پێویستی شوشتنەوەی گورچیلەکان بەدرێژایی ژیان یان چاندنەوەی گورچیلە لای کەسەکە بەرزدەکاتەوە.

کۆمەڵەکە باسی لەوەکردووە، بۆ دوورکەوتنەوە لەو مەترسییە، پێیوستە پشکنینی بەردەوامی میز بکرێت، لانیکەم ساڵی جارێک پێیوستە ئەو پشکنینە بکرێت بۆئەوەی بزانرێت پڕۆتینی ناسراو بە"ئەلبۆمین"ی تێدایە کە گورچیلە کاتێک لەگەڵ میزدا دەریدەکات کە وەک پێویست کارنەکات.

هەروەک وتویەتی:"نەخۆشانی شەکرەش دەبێت ئاگاداری ئەوەبن ڕێژەی شەکرو پەستانی خوێنیان کۆنترۆڵ بکەن، ئەوە جگە لەدابەزاندنی کێشی جەستەو وازهێنان لەجگەرەکێشان‌و پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی تەندروست‌و بەردەوامبوون لەسەر وەرزشکردن‌و ئەنجامدانی ڕاهێنانە جەستەییەکان".

و: ئاکۆ ئاڵی