مژدەیەک بۆ ئەوانەی قژیان ڕوتاوەتەوە

تەندروستی

27/08/2022‌ 478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەتوێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتوە دەرمانی "Minoxidil" کە وەک سپرای بەکاردێت‌و باوترین دەرمانە لەچارەسەرکردنی کێشەی هەڵوەرینی قژو تەنكبوونەوەی قژ، فۆڕمێکی دیکەی هەیە کە لەچارەسەرکردنی قژ ڕوتانەوەو گەشەکردنەوەی قژی تەنک کاریگەرترە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا پزیشكان پشتڕاستیانكردوەتەوە كە لەمدواییانەدا بۆیان دەركەوتوە، خواردنی ئەو دەرمانە بەشێوەی حەب سودی زیاتری دەبێت، بەوپێیەی "مینۆكسیدیل" بەبەكارهێنانی ئەنزیمەكانی ناو تاڵەكانی قژ كاردەكات بۆ هاندانی گەشەی قژی نوێ.

جێگای ئاماژەیە کە “Minoxidil” لەهەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەدەرمانخانەکاندا بەردەستە بووە وەک سپرایەک کە دەڕژێنرێتە سەر پێستی سەر بۆ کەمکردنەوەی وەرینی قژو یارمەتیدانی گەشەکردنی قژ .

سەرەڕای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی ئەم دەرمانە بەدەستیهێناوە، بەڵام ئیدارەی خۆراک‌و دەرمان (FDA) ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی نەداوە وەک حەبێک  بۆ ڕێگریکردن لەهەڵوەرینی قژ.

لەکاتێکدا بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، تائێستا هیچ تاقیکردنەوەیەک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک‌و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەندکراوبێت بۆ مینۆکسیدیل لەشێوەی حەب ئەنجامنەدراوە.

ئەم دەرمانە بۆ یەکەمجار لەلایەن دکتۆر ڕۆدنی سینکلێر پزیشکی پێست لەزانکۆی مێلبۆرن لەئوسترالیا دۆزرایەوە، کاتێک کەسێکی بینی سەر ڕوتانەوەی هەبوو، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی حەبی مینۆکسیدڵ توانی یارمەتی گەشەکردنەوەی قژی بدات.

و: ئاکۆ ئاڵی