شارپرێس:
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی بەرشەلۆنەى ئیسپانى ناوی چەند یاریزانیکى دیاریکردوە کە لە وەرزی هاوینەدا بیانفرۆشێت لەپێناو باشترکردنى ریزەکانى یانەکەی.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه ئه‌مڕۆ خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بەرشەلۆنەى ئیسپانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌كه‌ی كردووه، تێیدا بڕیاردراوه ده‌ستبه‌رداری ئۆبامیانگ بن بۆ یانه‌ی چێڵسی به‌رامبه‌ر 23 ملیۆن یۆرۆ، له به‌رامبه‌ردا ماركۆس ئالۆنسۆی له یانه‌ی چێڵسییه‌وه بگوازنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ده‌ستبه‌رداری سێرجینیۆ دێستی ئه‌مریكی بن و پێشوازی له‌و ئۆفه‌ره بكه‌ن كه له لایه‌ن یانه‌ی ڤیاریاله‌وه پێیانگه‌یشتووه.
میرالیم پیانیچ یاریزانی هێڵی ناوەندی بەرشەلۆنە له‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت یانه‌یه‌ك بۆ خۆی بدۆزێته‌وه، یانه‌ی نه‌سری سعوودیه بۆ گواستنه‌وه‌ی میرالیم پیانیچ په‌یوه‌ندی به بەرشەلۆنە كردووه، به‌ڵام بەرشەلۆنە رەتیکردوەتەوە.
عه‌بدولسه‌مه‌د زلزولی و مارتن برایسوه‌یت به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی بەرشەلۆنە ده‌بێت له یانه‌كه بڕۆن.
هاوکاتیش، بەرشەلۆنە بیر له فرۆشتنی جۆردی ئالباش ده‌كات كه ئاستی به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشتووه، له به‌رامبه‌ردا بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی فرینكی دی یۆنگ دراوه.
س.هـ