عومەر چاوشین چاوێکی لەدەستدا

هەمەڕەنگ

01/09/2022‌ 391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

د.کتۆر ئەحمەد یەحیا پسپۆری نەخۆشییەکانی چاو ڕایگەیاند، عومەر چاوشین هونەرمەندی دیاری کوردستان، بەهۆی ئاوی ڕەشەوە چاوێکی بەتەواوی لەدەستداوه‌.

د.ئەحمەد یەحیا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو لەڕاگەیه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، "عومەر چاوشین هونەرمەندی دیاری کوردستان هەردوو چاوی توشی گرفتبون، چاوێکیان بەهۆی ئاوی ڕەشەوە بەتەواوی لەدەستداوەو چاوەکەی دیکەشیان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە".

هونەرمەند عومەر چاوشین لەساڵی 1942 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبوەو لەساڵی 1967 لەتیپی نواندنی سلێمانی بۆتە ئەندام، لەئێستادا لەخانەی بەساڵاچوانە.