لە هەرێم چیدەگوزەرێت؟ وردەکاریی دۆسیەکانی گەندەڵیی لە شارپرێسەوە بزانە

کوردستان

02/09/2022‌ 2006 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵیی شارپرێس چەند وردەکارییەکى نوێ ئاشکرا دەکات کە زۆرینەى دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستانی گرتووەتەوە، دادوەرێکیش دەلێت" حکومەت هیچ ئیرادەیەکى راستەقینەى نییە بۆ رووبەروونەوەى گەندەڵی".

گەندەڵی دەردە کوشندەکەى هەرێمى کوردستانەو تا دێت روو لە هەڵکشان دەکات، هەموو لایەک لە حکومەت و حزبەکان باس لە دژایەتىگەندەڵی دەکەن، بەڵام لە ئەرزی واقیعدا هیچ هەوڵێک بۆ رووبەرووبوونەوەى نابینرێت.

فەرهاد حاتەم داوەری داواکاریی گشتى سلێمانى لە لێدوانێکى تایبەت بە شارپرێس رایگەیاند" گەندەڵی لە ئاستێکى زۆر خراپدایەو تەشەنەى کردوەتە زۆربەی دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم".
ناوبراو جەختیکردوەتەوە لەوەى هۆکاری تەشەنەکردنى گەندەڵی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە حکومەتى هەرێم ئیرادەیەکى راستەقینەو وردی نییە بۆ رووبەرووبوونەوەى گەندەڵی، بەڵگەش بەوە دەهێنێتەوە کە لەناو حکومەتی هەرێم و پەرلەمان کۆمەڵێک دەزگای بەرنگاربوونەوەى گەندەڵی هەیە، بەڵام حکومەت پەراوێزی خستوون.

بەپێی یاسای سزادانى عێراقی گەندەڵی بە تاوان حساب کراوەو سزای توندیشى بۆ دانراوە.

لە هەرێمى کوردستان چەند دەزگاو دامەزراوەیەک بۆ دژایەتى گەندەڵی دامەزراون لەوانە دەستەى دەستپاکى و دیوانى چاودێری دارایی و داواکاری گشتى و لیژنەى دەستپاکى پەرلەمان، بەڵام ئەو دامەزراوانە لەلایەن حکومەتى هەرێم و دەسەڵاتدارانەوە پەراوێزخراون.

س.هـ