ژەمە خێراکان شەش گرفتى تەندرووستیی بەدواوەیە

تەندروستی

04/09/2022‌ 203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماڵپەڕی "کۆنسێلتۆ"ی تایبەتمەند بە بابەتە پزیشکییەکان لیستی ئەو گرفتە تەندرووستییانەی خستەڕوو کە ڕووبەڕووی زۆربەی ئەو کەسانە دەبێتەوە کە خوویان بە خواردنی ژەمە خێراکانەوە گرتووە کە ئەوانیش بریتیین:

نەخۆشییەکانی دڵ
 توخمی سۆدیۆم یەکێکە لە رەگەزە سەرەکییەکانی ناو هەموو ژەمە خێراکان کە ئەگەر لە بڕێکی دیاریکراو زیاتر بوو زیان بە تەندرووستیی دەگەیەنێت، بەشێوەیەک دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و زیان گەیاندن بە لوولە خوێنەکان و بەرزکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

ڕێژەی شەکر
ئەم ژەمە خۆراکانە بڕێکی زۆر کاربۆهیدراتی پرۆسێس کراویان تێدایە کە لەش دەیگۆڕێت بۆ شەکر، هەربۆیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، جەستە دەست دەکات بە دەرکردنی بڕێکی زۆر لە ئەنسۆلین، وە بە تێپەڕبوونی کات ئەمەش دەبێتە هۆی داخورانی پەنکریاس، هەروەک ئاستی شەکرەکەش بە بەرزی دەمێنێتەوە  و بەهۆیەوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.

تێکچوونی کۆئەندامی هەرس
لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر لە سۆدیۆمی تێدایە، کە دەبێتە هۆی ئاوسان و قەبزیی و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە مایەسیریی و فتق.

تێکدانی مەزاج
لەبەر ئەوەی خواردنە خێراکان ڕێژەیەکی کەمی ڤیتامین و کانزا و ماددە خۆراکیەکانی دیکەی تێدایە کە پێویستن بۆ باشترکردنی باری دەروونیی مرۆڤ، هەربۆیە زیادەڕەوییکردن لە خواردنی دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە بەئاسانی تووشی خەمۆکیی ببێت.

لاوازکردنی توانای وەچەخستنەوە
ئەو خوێ فتالاتانەی لە خواردنە خێراکاندا هەیە بە بەشێوەیەکی روون کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوون هەیە، هەروەک ئەگەری تێکچوونی بیرەوەری و تێکچوونی ڕەفتار لە منداڵاندا زیاد دەکات.

لاوازکردنی ددانەکان
لەبەرئەوەی ژەمە خێراکان بڕێکی زۆر لە کاربۆهیدرات و شەکریان تێدایە، لەناویاندا خواردنەوە گازییەکان، کە مینای ددان تێکدەدات و ئەگەری خراپبوونی ددان و نەخۆشی پووک زیاد دەکات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە