شارپرێس:
دواى دروستبونى ناڕهزاییهكى زۆرى دهرچوانو خۆبهخشانى ههڵهبجه لهلیستێكى ڕاگهیهنراو بۆ دامهزراندن، ئهو بڕیاره ڕاگیراو لیژنهیهكى پهرلهمانى پێداچونهوه دهكات.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى تایبهت دهست شارپرێس كهوتون، ئهو 130 ناوهى تەندروستی كه بڕیاربوو دابمەزرێن، پێداچونەوەی بۆ دەکرێتو لهئێستادا بڕیارهكه ناخرێته بوارى جێبهجێكردنهوه.
لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ژمارەیەکى زۆر لەخۆبەخشانو دەرچوانى بەشە پزیشکییەکان لەپارێزگای هەڵەبجە گردبونەوەو ناڕەزاییان نیشاندا لەسەرئەوەی، ژمارەیەک خۆبەخشو دەرچوو بۆ تەندروستى هەڵەبجە دامەزرێنراون کە لەڕوی نمرەو خزمەتەوە شایستە نینو لیستەکەشیان بە"لیستى مەڵبەندی" یەکێتى لەقەڵەمدا.
بهگوێرهى زانیاریهكانى شارپرێس، لقی هەڵەبجەى پەرلەمانى كوردستان، ئهمڕۆ سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەیان کردوه بەمەبەمەستی چارەسەری پرۆسەی دامەزراندنی 130 ناوهكه بۆ تەندروستی هەڵەبجهو بڕیاریاندا پێداچونەوە بەکۆی دامەزراندنەکەدا بکرێتەوە.
پێشتریش سەرچنار ئەحمەد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بەشارپرێسی ڕاگەیاندبوو، "ئێمە وەک ئەرکێکی پەرلەمانی لەنزیکەوە چاودێریی پڕۆسەى دامەزراندنی دەرچوانمان لەهەڵەبجە کردوەو لەنزیکەوە گوێمان لەنوێنەرانى خۆبەخشەکان بوە لەبەڕێوەبەرایەتى تەندروستىو ڕێکخراوەکان، ئەوان نیگەرانن لەوەی کە دامەزراندنەکە بەخاڵبەندی نەبوەو ئاگادارییەکەش بۆ 130 کەسە، بهڵام تەنها بۆ 30 کەس کراوە".
ئەو پەرلەمانتارە باسى لهوهشكردبوو، "وەکو پەرلەمانى کوردستان داوادەکەین وەزارەتى تەندروستى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکبهێنێتو گلەییو گازندەی خۆبەخشەکان وەربگرێت، بۆ ئەوەى جارێکى دیکە پڕۆسەکە دوبارە بکرێتەوەو ئاگاداری بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمەکان بڵاوبکرێتەوە".
ش.هـ