شارپرێس:
یه‌كێك له‌سزادراوانى بادینان كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئازادكرا ڕایگه‌یاند، ده‌ستێكى سیاسى له‌پشت كه‌یسى سزادراوانى بادینان هه‌یه‌و نایه‌ڵێت ئازادبكرێن و ڕه‌وشیان له‌ڕوى ته‌ندروستیه‌وه زۆر خراپ بوه، به‌ڵام وره‌یان به‌رزه.
ئومێد به‌رۆشكى یه‌كێك له سزادراوانى بادینان به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، ڕه‌وشى زیندانیان خراپه‌و دووجار سته‌میان لێكراوه به‌سته‌م ده‌ستگیركراون و هه‌ر به‌سته‌م ڕێگه نادرێت ئازادبكرێن له‌كاتێكدا یاسا ڕێگه به ئازادبونیان ده‌دات به‌ڵام ده‌ستێكى سیاسى نایه‌ڵێت ئازادبكرێن.
ووتیشى، داواى گواستنه‌وه‌ى سزادراوانى بادینان بۆ چاكسازى سلێمانى ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رچى به‌هۆى ئه‌و ده‌سته سیاسه‌ى له‌پشت كه‌یسه‌كه‌وه هه‌یه رێگه به‌گواستنه‌وه‌یان نادرێت.
له كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم به‌بیانوى جۆراوجۆر ده‌یان رۆژنامه‌نوس و ئازادیخوازى سنورى بادینان ده‌ستگیركران و گواسترانه‌وه بۆ هه‌ولێر، ئه‌گه‌رچى یاسا رێگه‌ى به ئازادبونى ژماره‌یه‌كیان داوه به‌ڵام تا ئێستا ئازاد نه‌كراون.
ئ.ق