یەکەم کاردانەوەى ئەمریکا بەرامبەر شەهیدکردنى کچە کوردەکەى تاران

کوردستان

17/09/2022‌ 854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران ئیدانەى شەهیدکردنى ژینا ئەمینی کچە کوردەکەی تاران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە بە لێدان شەهید کرا.
رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردەوە،ئیدانەى کوشتنی ژینا ئەمینی ناسراو بە مەهسا ئەمینی، کچە کوردەکەی شاری سەقزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.
 له‌ تویته‌كه‌ی مالیدا هاتووه‌، دەبێ ئێران واز لە توندوتیژی دژی ژنان بهێنێت و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەش بە بەرپرسیار بزانرێن.

ژینا ئه‌مینی کچێکى کوردی شاری سەقزی رۆژهەڵاتى کوردستانەو تەمەنی ٢٢ ساڵە لەکاتى سەفەرکردنى بۆ شاری تاران لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت بەبیانووی ئەوەى سەرپۆشەکەى بە رێک و پێکی نەکردوە، دوای دەستگیرکردنى بەشێوەیەکى توند ئەشکەنجە دەدرێت و بریندار دەکرێت، دایکى ژینا دەڵێت، کچەکەى بەهۆی سەختى برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات، بەڵام بەرپرسانى ئێران دەڵێن ژینا بەهۆی جەڵتەى مێشکەوە گیانى لەدەستداوە.

س.هـ