لە هێرشێكی گەریلادا نۆ سەربازی توركیا كوژران

کوردستان

22/09/2022‌ 420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه‌ ڕایگەیاند، نۆ سەربازی توركیاكوژراون و  ڕاگەیاند و  دەشڵێت، سوپای توركیا حەوت جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی مەیدانەكانی جەنگی بۆردومان کردووە.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه‌ بڵاویکردەوە، له‌ بۆتانه‌وه‌ تا زاپ و مه‌تینا له‌ چالاكی گه‌ریلاكاندا نۆ سەربازی توركیا كوژراون و سەربازێكیش برینداربووە.

هەپەگە ئاشکرای کردووە کە لە چەند چالاکیەکی گەریلادا، سه‌نگه‌رێك روخێنراوه‌ و لەبەرامبەردا سوپای توركیا مەیدانەكانی جەنگی حەوت جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی، هەشت جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، شەش جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به‌ كاتیوشا بۆردومان كردووه‌.

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە توركیا هێرشێكی نوێی بۆسەر هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین جەنگێكی قورس لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكەدا بەڕێوەدەچێت.
س.س

بەپەلە