شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت، جگه له دیالۆگ هیچ ڕێگه‌یه‌كمان نییه، ده‌رفه‌تمان هه‌یه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، پێویسته هه‌موان به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ بگرن به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌ركه نیشتمانیه.
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی الخباریه لە ئەمریکاوە رایگەیاند، سه‌ركرده‌كانی جیهان لە وتار‌و دیدارەکانیاندا جەختی له گرنگی رۆڵی عێراق دەکەن له چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، ئەوان تێگەیشتوون لە رۆڵ و پێگەى عێراق.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆیان به‌رامبه‌ر به عێراق له ئه‌ستۆ بگرن و ده‌رفه‌ته‌كانی گفتوگۆی نیشتمانی بقۆزنه‌وه.
کازمی دەشڵێت"" نایشارمەوە كه‌سانێك هه‌ن ناكۆكی و كێشه‌ی كه‌سیان له‌گه‌ڵ من هه‌یه، بەڵام ده‌یانه‌وێت حكومه‌ت له هه‌موو شتێك‌دا شكستبهێنێت، داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەم ئەوانەى کێشەیان لەگەڵ من هەیە جیای بکەنەوە لە حکومەت".
س.هـ