شارپرێس:
ژماره‌ى یاسایی په‌رله‌مانتاران پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌شكردوه بۆ به‌ركاركردنى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوى عێراقى له‌هه‌رێم كه به‌پێى یاساكه هیچ كه‌سێك موچه‌ى خانهنشینیهكهى له400 هه‌زار دینار كه‌متر نابێت.
عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، بەمەبەستی کۆتایهێنان بەجیاوازى زۆرى خانەنشینى شارستانی‌و خانەنشینی سەربازیی‌و هێزەکانی ناوخۆ (پۆلیس‌و ئاسایش)و کۆتایهێنان بەخانەنشینى 220 هەزار دیناریى، بەواژۆی 20 پەرلەمانتار، پێشنیازەیاسای بەرکارو کارپێکردنی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014، یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراقیان پێشکەشى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان کرد.
گوڵپى ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، لەئێستادا هەرێمی کوردستان بەپێی هەشت یاسا کار لەگەڵ پرسی خانەنشینی دەکات، بەپێی ئەو یاسایانە زۆرێک لەفەرمانبەرانی شارستانی‌و سەربازیی‌و هێزەکانی ناوخۆ لەپۆلیسو ئاسایش، پاش زیاتر لە30 تا 40 ساڵ خزمەت، تەنها بڕی 220 تا 300 دینار موچەیان بۆ دەمێنێتەوە کاتێک خانەنشین دەبن، ئەمە بێجگە لەوەی یەکێک لەیاساکان کە یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006ی عێراقە کە جگە لەوەی لەهەرێم بەرکار نەکراوە، به‌ڵام كارى پێده‌كرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌باره‌ى سوده‌كانى به‌ركاركردنى یاساكه ده‌ڵێت، یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ژمارە 9ی ساڵی 2014، جگەلەوەی هەموو چین‌و توێژەکان لەیەک یاسادا کۆ دەکاتەوە، دادگەرییەکی باشیش لەموچەی خانەنشینیدا بەدیدەهێنێتو بەپێی یاساکە هیچ موچەیەکی خانەنشینی لە 400 دینار کەمتر نابێت، هەروەها جیاوازیی نێوان موچەی خانەنشینی پۆلێنە جیاوازەکانی فەرمانبەری شارستانی‌و سەربازیو باڵا‌و تایبەتدا کەمدەکاتەوە.
له‌باره‌ى پێویستى دارایی پڕۆژه‌كه عومه‌ر گوڵپى ده‌ڵێت، "پڕۆژه‌كه ته‌نها 10 ملیار دینارى پێویسته‌و بارگرانى له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستناكات".
هه‌وڵه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ به‌ركاركردنى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوى عێراق له‌هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه له‌كاتى په‌سه‌ندكردنى یاساى چاكسازیى په‌رله‌مان زۆر هه‌وڵیدا ئه‌و یاسایه بهركاربكات حكومه‌ت به‌بیانووى نه‌بونى پاره‌ى پێویست ڕه‌زامه‌ندى نیشان نه‌داو له‌كابینه‌ى نۆیه‌م حكومه‌ت ده‌یه‌وێت خۆى پڕۆژه‌یاسایه‌ك تایبه‌ت بهخانهنشینى هێزه‌كانى ناوخۆ ده‌ربكات كه ئێستا پڕۆژه‌كه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌و وه‌زاره‌تى دارایی‌و ناوخۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر لایه‌نه داراییه‌كانى پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ن.
ئ.ق
