ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتی کۆدەبێتەوە و چەند بریارێک دەدات

کوردستان

05/10/2022‌ 1229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە سەرەتای هەفتەى داهاتوو ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى کۆبێتەوەو چەند پرسێک لەبارەى سیاسەت و بەرنامەی حزبەکەى لە هەرێم و بەغدا تاوتوێ بکات.

بەپێی زانیارییەکانى شارپرێس بڕیارە کاتژمێر ١١ی رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى کۆبێتەوەو تیایدا پرسی هەلبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراق و کاندیدی سەرۆک کۆمار تاوتوێ بکات.

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا چەند پرسێکى تایبەت بە ناوخۆی یەکێتى گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هەروەها گفتوگۆکانیان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتى تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە دەبێت.

شارپرێس زانیویەتى لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى کە بەسەرۆکایەتى بافڵ تاڵەبانى بەڕێوە دەچێت بریاری کۆتایی لەسەر کاندیدی یەکێتى بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەدات.

س.هـ