شارپرێس:
ئاسایشى رۆژئاوای سلێمانى رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارانەیان دەستگیرکردوە کە ڕۆمانەیان هەڵداوەتە ماڵێکەوە لەگەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو دوو تۆمەتبارە (م ، ج ، ج) و (ک ، ف ، ن ) دەچنە سەرماڵی هاوڵاتیەک بەناوی ( ڕ ، ح ، ش ) کەپیشەی مامۆستایەو ڕومانەیەک دەکەنە ماڵەکەیەوەو تەقە لەماڵەکەی دەکەن.
ئاسایشى سلێمانى روونیکردەوە،پاش ڕوداوەکە تۆمەتبارەکان هەڵدێن و چەند گەڕەکێک لەنزیک ڕوداوەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێدەکرێت هەردوو تۆمەتبارەکە بریندار دەکرێن پاشان یەکێک لەتۆمەتبارە بریندەرەکان بەناوی (م ، ج ، ج ) گیان لەدستدەدات و ئەوی دیکەشیان هەڵدێت.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەم بارەیەوە تیمە تایبەتەکانمان ڕاسپێردران بۆ کۆکردنەوەی زانیاری وردو دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی تۆمەتباران.