شارپرێس ـ تایبه‌ت:
به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماره‌كانى توركیاوه، 118 گوند له‌سنور ناوچه‌ى برادۆست له‌هه‌رێمى كوردستان چۆڵكراون‌و به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، ته‌نها له‌گوندێك 100 ملیۆن دینار زیان هه‌یه، به‌رپرسێكى باڵاى حكومیى ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌رچى تائێستا نه‌مانتوانیوه زیانەکان بخەمڵێنین، به‌ڵام لیژنه‌یه‌كمان دروستكردوه‌و سەردانی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین".
ماوەی 30 ساڵە هه‌ریه‌ك له‌ئێران‌و توركیا بۆردومان‌و تۆپبارانی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن‌و ژیانی هاوڵاتیانیش لەوپەڕی خراپیدایە.
مهاجیر میکائیل دانیشتوی گوندی مێرگەڕەش لەسنوری برادۆست ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوه زیانی گیانی پێگەیشتوە بەشێک لەجەستەی لەدەستداوە، ئێستا مهاجیر مکایل وه‌كو كه‌سێكى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ژیان بەڕێدەکات.
مهاجیر مکایل لەڕۆژی جەژنی قوربانى ڕابردوو لەگەڵ خانەوادەکەی ویستویەتی سەردانی چه‌ند خزم‌و كه‌سێكى بكات، بەڵام لەڕێگه‌دا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی كردون‌و مهاجیرو دوو ئامۆزای بەر بۆمبێکی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا كه‌وتون‌و له‌ئه‌نجامیشدا سێ کەس به‌سه‌ختى برینداربون‌و مهاجیریش یەکێک لەوکەسانەیه کە جگە لەوەی قاچێکی لەدەستداوه، هاوكات زیانی زۆری مادیشی پێگەیشتوه‌و بەتەواوی ئۆتۆمبێلەکەی سوتاوه‌و تێكشكاوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌و زیانه مادیانه‌ى به‌ر مهاجیر كه‌وت، ده‌چێته سەروو 30 هەزار دۆلاری ئه‌مریكى‌و تائێستاش قەرەبوو نەکراوەتەوە.
مهاجیر قسه‌ى بۆ شارپرێس كرد‌و باسى له‌وه‌كرد، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان‌و تۆپبارانى به‌رده‌وام‌و تەقەی هەڕه‌مه‌كى سوپای تورکیاوه له‌ناوچه‌كه، بەدەیان ملیۆن دینار زیانی مادییان پێگەیشتوەو تائێستاش هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار قەرەبوی زیانه‌كانى بۆ نه‌كردونه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌شده‌كات، بەهۆی هاتنی سوپای تورکیاوه کە ماوەی پێنج ساڵە لەسنوری برادۆست بنکەی سەربازیان جێگیرکردوە تەنها لەگوندەکەی ئه‌وان زیانی زیاتر 100 ملیۆن دینار زیانیان پێگەیشتوە، چونکە وه‌كو وتى:"تەواوی گوندەکەمان جێهشتوە، ڕەزو باخمان بەتەواوەتی سوتێنراوەو ئاژەڵدارەکانیش تەواوی مەڕوماڵات‌و ڕەشە وڵاخیان لەناوچوەو هەنگه‌وانه‌كانیش تەواوی هەنگەکانیان سوتێنراون".
له‌به‌رامبه‌ر گله‌یی‌و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان‌و خه‌ڵكانى زیانمه‌ندى سنورى برادۆست، ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بۆ شارپرێس دواو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، "بەهۆی بۆردومان‌و تۆپبارانی تورکیا‌و ئێرانه‌وه، جوتیاران‌و هاوڵاتیان زیانێکی ئێجگار زۆریان پێگەیشتوە هه‌ر لەڕوی چۆڵکردنی گوندەکانیان‌و سوتانی هەزاران دۆنم زەوی‌و پوش‌و پاوان‌و دارستان".
به‌وته‌ى چه‌له‌بى، "ماوەی 13 ڕۆژ بوو له‌سه‌ریه‌ك کۆماری ئیسلامی ئێران سنوری گوندەکانی (بن پەرێز، بەربزین، بێواس، بەرچیخەو هۆڕنی) تۆپباران دەکرد، بەوهۆیەوەش جوتیارو هاوڵاتیان زیانی زۆریان پێگەیشت".
به‌رپرسه حكومیه‌كه ئه‌وه‌شى وت:"بەهۆی مەترسیەکانی تۆپبارانەوە، تائێستا نەمانتوانیوە زیانەکان بخەمڵێنین، به‌ڵام لەڕێگه‌ی لیژنەیەکەوە بڕیارە سەردانی هاوڵاتیان بکەین".
به‌گوێره‌ى بەدواداچونەکانی شارپرێس، تەنها لەگوندی (مێرگەڕەش) هاوڵاتیەک بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوه 150 پوره‌ى هەنگى لەناوچون‌و سوتاون كه ئه‌و زیانه به‌نزیکەی 25 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.
هاوكار شارپرێس له‌سنورى برادۆست زانیاریی ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتوه، ئەمساڵ بەهۆی تۆپبارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كه ماوەی 13 ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامبوو شەش گوند چۆڵکراون‌و دەیان جوتیارو مێشەوان زیانیان پێگەیشتوە كه لەڕوی ئابوریەوە بەدەیان ملیۆن ده‌خه‌مڵێندرێت‌و تائێستا قەرەبوو نەکراونەتەوەو بەردەوامیش خەڵک زیانی ئابوری پێدەگات.
سنوری برادۆست دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی سنوری پارێزگای هەولێرو بەسەنتەری ناحیەی سیدەکان دەناسرێت، گەورەترین ناحیەیە لەسەر ئاستی عێراق‌و هەرێمی کوردستان لەڕوی ڕوبەرەوە، شوێنکی زۆری جوگرافیای هەیە 118 گوندیشی بەهۆی شەڕو ئاڵۆزی ناوچە سنوریەکان چۆڵکراون‌و به‌سێگۆشه‌ى هه‌رسێ وڵاتى (ئێران، توركیا‌و عێراق) ناوده‌برێت، واته ئه‌و سێ وڵاته پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
