شارپرێس:
پزیشکانی یەکێک لەنەخۆشخانەکانی ئەمریکا دەڵێن، نزیکەی لەسەدا 43ی تووشبووان هەفتەیەک پێشئەوەی تووشی جەڵتەی میشک ببن هەندێک نیشانەیان لەسەر دەردەکەون، ئەو نیشانانەش بەکەمی 24 کاتژمێر بەردەوامدەبن، هەربۆیە لەکاتی دەرکەوتنیاندا دەبێت دەستبەجێ ڕاوێژ بەپزیشک بکرێت.
گاری بارلێت لەسەنتەری پزیشکی بێڤێرسبرۆک دەڵێت:"هەندێک لەنەخۆشەکان کە دواتر توشی جەڵتەی مێشک دەبن، لەناکاو چاوێکیان لەدەستداوە، هەندێکجاریش هیچ ئازارێکیان نییە، لەهەندێک حاڵەتدا پەڵەی ڕەشیان سێبەر لەپێش چاویان دەردەکەوێت".
هەروەک وتویەتی:"لەدەستدانی کاتیی هەستی بینین دەکرێت ئاماژەبێت بۆ جەڵتەی بچوکو لەیەک لەسەر سێی حاڵەتەکاندا پێشەکییە بۆ جەڵتەی توند، هەروەک یەکێک لەنیشانەکانی جەڵتەی بچوکی مێشک هەستکردنە بەبێهێزیو ناڕەحەتی لەپەلەکانی جەستەدا".
پزیشکان جەخت لەوەدەکەنەوە، دابەزینی ئاستی پەستانی خوێو ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، مەترسییەکانی تووشبوون بەجەڵتەی مێشك کەمدەکاتەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی