شارپرێس:
میدیاکانی وڵاتانی چین بڵاویانکردهوه، هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتە بڕی 30 ملیۆن دۆلاری یانسیبی بردۆتەوە، بەڵام نەیهێشتوە هیچکام لەئەندامانی خێزانەکەی پێی بزانن، پاساوی بۆ ئەوکارەش ئەوەبوە کە ترسی هەبوە بەهۆی ئەو پارەوە تەمبەڵو خۆبەزلزان بن.
میدیا ناوخۆییەکانی چین باسیان لەوەکردوە، نازناوی بنەماڵەی ئەو پیاوە (لی)یە، دوای وەرگرتنی پارەکە بەشێکی بەخشیوەتەوە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، هەروەک بۆئەوەشی ناسنامەکەی ئاشکرانەبێت لەڕێگهی جلوبەرگێکەوە ڕوخساری خۆی داپۆشیوە.
لەوبارەیەوە لی وتویەتی:"هاوسەرو کوڕەکەم ئاگادارنەکردەوە کە ئەو برە پارەیەم بردۆتەوە، لەبەرئەوەی دەترسام بەوهۆیەوە هەستی خۆبەزلزانیان لەلا دروستبێتو وازیش لەخوێندنو کارکردن بهێنن".
لی وتویەتی:"بەردەوام بلیتی یانسیب دەکڕم، بەڵام هەرگیز بیرم لەوەنەکردۆتەوە کە ئەو بڕە پارە زەبەلاحە ببەمەوە، نەشمزانیوە چۆن پارەکە خەرجبكهم".
بەوتەی ئەو، هێشتا بڕیارینەداوە پارەکە چۆن خەرجبکات، چونکە بۆئەوە پێویستی بەهەندێک کاتە بۆئەوەی بیری لێبکاتەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی