شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى بڕیارێكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ناچارده‌بن ژماره‌ى ته‌خته‌كانى به‌شى چاودێریى چڕ له‌نه‌خۆشخانه‌كانى شاره‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بۆ هه‌ر شه‌وێك له‌و به‌شه له‌نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان له500 هه‌زار بۆ 3 ملیۆن دیناره.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، د.سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكرایكرد، "36 هه‌زار كارمه‌ندمان پێویسته بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ته‌ندروستى سلێمانى، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ته‌نها 13 هه‌زارو 800 كارمه‌ندمان هه‌یه ئه‌وه‌ش واده‌كات نیوه‌ى سه‌رچاوه مرۆییه‌كه‌مان نه‌بێت بۆ خزمه‌تى ته‌ندروستى له‌پارێزگاى سلێمانى".
وتیشى:"ئه‌و 75 كارمه‌نده‌شى له‌كاتى كۆرۆنا به‌گرێبه‌ست دامه‌زران‌و له‌ناو به‌شه‌كانى چاودێریى چڕ ده‌وامده‌كه‌ن، ئێمه سودێكى زۆرمان له‌وانه بینى، به‌داخه‌وه له‌ئێستادا كه گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و حكومه‌ت ده‌ڵێت، كۆرۆنا نه‌ماوه".
نه‌یشارده‌وه، "ئێمه به‌هۆى ئه‌وانه‌وه ژماره‌ى بێده‌كانمان له‌به‌شى چاودێریى چڕ زیادكردبوو، ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستى كاركردنى ئه‌و كارمه‌ندانه درێژنه‌كرێته‌وه، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌ى ته‌خته‌كانى به‌شى چاودێریى چڕ له‌نه‌خۆشخانه‌كان كه‌مده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه من داوا له‌حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌م چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆرمان پێویست پێیانه‌و سه‌رجه‌میشیان خولیان بینیوه‌و زۆر به‌كه‌ڵكن بۆ ته‌ندروستى سلێمانى".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌ك نه‌خۆشه‌كه‌ى بباته نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان بۆ به‌شى چاودێرى چڕ، كه‌مترین پاره كه لێى وه‌رده‌گیرێت 500 هه‌زارو هه‌شه ده‌گاته 3 ملیۆن دینار بۆ ته‌نها شه‌وێكى مانه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى داواشیكرد، "زۆركاتیش ئه‌و ژماره‌یه‌م ئاشكراكردوه، به‌ڵام له‌هه‌موى گرنگتر هه‌ڵوه‌سته‌كردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له‌سه‌رى، به‌هه‌ندى وه‌ربگرن داواكاریه‌كانمان".
ش.هـ
