لێکۆلینەوەی نوێ: ئەو ئافرەتانەی منداڵی زۆریان دەبێت کەمتر تووشی شێرپەنجە دەبن

تەندروستی

16/11/2022‌ 375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن زاناکانی زانکۆی کوینزلاند لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجامدراوە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەو ئافرەتانەی منداڵی زۆریان دەبێت، کەمتر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدانیان لەسەرە.


لێکۆڵینەوەکە بۆی دەرکەوتووە کە بەلەدایکبوونی 3 منداڵ، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان بەڕێژەی لەسەدا 50 کەمتر دەبێتەوە.

لەوبارەیەوە، دوکتۆرە شانۆن دۆرسۆ ئەندامی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت: بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو ماوەیەی  ئافرەت لە دووگیانبوونیدا بەسەریدەبات، یان حەبی دژ ە سکپڕیی دەخوات، پەیوەستە بە راددەی کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان.
هەروەک دوکتۆرە هێلین مۆین خانمە توێژەری بەشدار لە لێکۆڵینەوەکەدا وتویەتی: چەند شرۆڤەیەک هەیە بۆئەوەی ئەوە روونبکاتەوە کە بۆچی سکپڕبوون مەترسیی تووشبوون بەو نەخۆشییە کەمدەکاتەوە، کە رەنگە زیادبوونی هۆڕمۆنی بڕۆسترۆجین لە قۆناغەکانی کۆتایی دووگیانیدا هۆکاری ئەو ڕێگرییە بێت، یان رەنگە جەستە لەکاتی منداڵبووندا ئەو خانە شێرپەنجەییانەی ناوپۆشی منداڵدان لابدات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە