شارپرێس:
له‌دوه‌م ڕۆژى یاریه‌كانى مۆندیالى قه‌ته‌ردا یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران هه‌ڵوێستێكى نوێیان له‌مێژوی خۆیاندا نیشاندا‌و وتنه‌وه‌ى سرودى نیشتمانى وڵاته‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه، هانده‌رانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ش دروشمى (ژن، ژیان، ئازادى)یان به‌رزكرده‌وه.
له‌ده‌ستپێكى یاریه‌كانى ئه‌مڕۆى مۆندیالى قه‌ته‌ر، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنى ئێران‌و ئینگلته‌را به‌رامبه‌ر یه‌ك یارى ده‌كه‌ن‌و له‌سه‌ره‌تا ڕێوڕه‌سمى یاریه‌كه‌شدا وه‌ك نه‌ریت‌و وتنه‌وه‌ى مارش‌و سرودى نیشتمانى ئه‌و دوو وڵاته، یاریزانانى ئێران ڕه‌تیانكرده‌وه سرودى نیشتمانى وڵاته‌كه‌یان بڵێنه‌وه.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانیش لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا، سه‌ره‌تاى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌و هه‌ڵوێستى یاریزانانى وڵاته‌كه‌ى نه‌گواسته‌وه‌و پێش یارییەکەش وێنەی یاریزانەکانی بلۆک کرد.
یه‌كێك له‌سیما دیاره‌كان له‌مۆندیلى قه‌ته‌ر بونى ژنان‌و كچانى هانده‌رى ئێران بوو به‌بێ له‌چك‌و دروشمى ژن ژیان ئازادیان به‌رزكرده‌وه.
هەڵبژاردەی ئێران ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى وەک پاڵپشتیەک نیشانداوه بۆ خۆپیشاندەران‌و باسیان له‌وه‌كردوه، ئەم سرودە بەسرودی دەسەڵات دادەنێن.
ش.هـ