لەعەفرین گورز لەسوپای تورکیا وەشێنرا

کوردستان

22/11/2022‌ 5207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەک وەڵامێک بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر شارو شارۆچکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان‌و شەهیدو بریندارکردنی شەڕڤان‌و هاوڵاتیانی مەدەنیی، هێزەکانی ئازادکردنی عەفرین دوو چالاکیی تۆڵەسەندنەوەیان دژ بەهێزەکانی تورکیا ئەنجامدا.


ئەو هێزانە لەبەیاننامەیەکدا وردەکاریی ئەو دوو چالاکییەیان ئاشکراکردوەو تێیدا ڕایانگەیاندوە، "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لەهێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان، لەمدواییانەشدا هێرشە ئاسمانییەکانی زیادکردوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا هێرشە ئاسمانییەکان زیاتر لەناوچەکانی گردبونەوەی مەدەنییەکان بوە کە لەئەنجامدا ژمارەیەکی زۆریان گیانیان لەدەستداوەیان برینداربون، وەک وەڵامێکیش بۆ ئەو هێرشانەشدا هێزەکانیان دوو ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامداوه‌.

چالاکیی یەکەم: بنکەی پۆلیسی تایبەتیی ئۆنگۆپینار کراوه‌ته‌ ئامانج لەئۆپەراسیۆنەکەدا 3 کەسیان کوژران کە یەکێکیان پلەیەکی سەربازیی بەرزی هەبوه‌ ئەمە جگە لەوەی 8 کەسی دیکەش برینداربون.

چالاکیی دوەم: لەناوچەی مارع دژ بەبنکەی سەربازیی دابق ئەنجامدرا، لەم ئۆپەراسیۆنەدا سەربازێک کوژراو چواری تریش برینداربون.